ئاسمانی بەندیخانەکانی ئینگلیز؛ مەیدانی تەرەتێنی تاوانکاران
بەرپرسی چاودێری و پشکنینی بەندیخانەکانی ئینگلیز وشداری داوە کە دەکارهێنانی درۆن بۆ قاچاخکردنی چەک و مادەی هۆشبەر بۆ زیندانەکانی ئەم وڵاتە بۆتە مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵات.
چارلی تەیلۆر وتی: بەندیخانەکانی مەنچێستەر و لانگ لارتین کە پڕمەترسیترین تاوانکاران لەوان تیرۆریستان و سەرانی باندە جەنایەتکارەکانیان تێدایە، بەرەوڕووی قەیرانی پڕمەترسیی قاچاخ لە ڕێگای درۆن بوونەتەوە.
چارلی تەیلۆر ڕایگەیاند: لەم بەندیخانانەدا ئابوورییەکی نایاسایی پڕ پیت سەریهەڵداوە و کۆنترۆڵی ئاسمانی دەوروبەری ئەم بەندیخانانە لە دەستی باندە شەڕاشۆ و تاوانکارەکاندایە. ناوبراو وتیشی: گەلێک جێینیگەرانییە کە پۆلیس و فەرمانبەران و ستافی بەندیخانەکە بە کردەوە کۆنترۆڵی ئاسمانی دەوروبەری ئەم بەندیخانانەیان لە دەستدا نەماوە. ئەم ڕەوشە، ئاسایشی فەرمانبەران، زیندانییەکان و لە ئاکامدا ئاسایشی گشتیی وڵات دەخاتە مەترسییەوە و دەبێ خێرا بەرەنگاری ببینەوە.