لاڤرۆف: ڕۆژاوا لە دووی نەهێشتنی خەنیمەکانیەتی
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بە داکۆکییەکانی ڕۆژاوا لە کییەف لە شەڕی سەربازی دژ بە مۆسکۆ و هەروەها پەلاماری ناکامی ئۆکراین بۆ سەر وێستگەی بەهێزکردنی فشاری هێڵی بۆری گازی "تورک ستریم" وتی: ئامانجی سەرەکیی ڕۆژاوا وەدەرنانی خەنیمێکی دیکە لە مەیدانە.
سێرگەیی لاڤرۆڤ وتی: ئەمریکا لە هیچ بوارێکدا بڕوای بە بوونی خەنیم نییە و ئەم مەسەلەیە لە بەشی وزەشدا تەواو ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی کە ئەوان بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک چراسەوز نیشان دەدەن بە چالاکیی تیرۆریستی بۆ تیابردنی ژێرخانەکانی گواستنەوەی وزە تا پاش هێڵی بۆریی نۆردستریم، "تورک ستریم"ـیش بە تەواوەتی لە خشتە ببات. وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیاش ڕۆژی دووشەممە باسی هەوڵی کییەفی کرد بۆ پەلاماردانی وێستگەی ڕێکخستنی فشاری هێڵی بۆریی تورک ستریم لە ناوچەی کراسنۆدار بە کەڵک وەرگرتن لە نۆ درۆنی جەنگی و ڕایگەیاند کە هەموو درۆنەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیاوە تیاچوون. پێشتریش وتەبێژی کرێملێن لە کاردانەوە بە پەلاماری شکستهێناوی ئۆکراین بۆ سەر وێستگەی ڕێکخستنی فشاری هێڵی بۆریی "تورک ستریم" وتی: ئەم کردەوەی ئۆکراین درێژەی تیرۆریزمی وزەیە لە ژێر چاودێری هاوڕێیانی بیانیی ئەم وڵاتە و ئەوەش لەم نێوانە سوودی بە نەسیب دەبێ، ئەمریکایە.