لاڤرۆڤ: پەیمانی نێوان ڕووسیا و ئێران ئولگوی هاوکاری نێوان وڵاتانی سەربەخۆیە
کانونی دوھەم 18, 2025 15:49 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، پەیماننامەی نوێی ئەم وڵاتە و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ئولگوی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی سەربەخۆ وەسف کرد،
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژەدان بە پەیماننامەی ستراتژیکی هەمەلایەنەی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە نموونەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی سەربەخۆیە . بە وتەی لاڤرۆڤ ئەم پەیماننامەیە نموونەی چۆنیەتی هاوکاری نێوان دەوڵەتە سەربەخۆکانە. ڤلادیمیر پوتین ومەسعودی پزشکیان هاوتا ئێرانیەکەی، ڕۆژی هەینی لە مۆسکۆ پەیماننامەی هاوبەشی ستراتژیکی هاوبەشی ئێران و ڕووسیایان واژۆ کرد وەزیری دەرەوەی ئێرانیش هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە س شوناسی ڕێککەوتنی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی سەرەکی ئابوورییە و وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا تا ئێستا باش بووە و بەردەوامیش باشتر دەبێت.