گیرانی ٧٧ پشتیوانی فەلەستین لە لەندەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435054-گیرانی_٧٧_پشتیوانی_فەلەستین_لە_لەندەن
پۆلیسی لەندەن لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکارانەی دژ بە پشتیوانانی فەلەستین زیاتر لە ٧٠ خۆپیشاندەری قۆڵبەست کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2025 14:46 Asia/Tehran
  • گیرانی ٧٧ پشتیوانی فەلەستین لە لەندەن

پۆلیسی لەندەن لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکارانەی دژ بە پشتیوانانی فەلەستین زیاتر لە ٧٠ خۆپیشاندەری قۆڵبەست کرد.

ئەم خۆپیشاندانە کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە داکۆکییەکانی ئینگلیز لە ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە چوو بەرەوڕووی سەرکوتکردنی قورس لە لایەن پۆلیس بوویەوە. خۆپیشاندەران ناڕازایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بەڵام پۆلیس پێشگری کرد لە بەردەوامبوونی ئەو کۆبوونەوەیە. ٧٧ کەسیش بە تۆمەتی بنپێکردنی یاسا و ڕێساکانی کۆبوونەوە، تێکدانی نەزمی گشتی و هەروەها خۆڕاگری بەرامبەر بە هێزی پۆلیس قۆڵبەست کران، ئەوە لە کاتێکدایە کە گرتنی ئەو خۆپیشاندەرانە کاردانەوەیەکی بەربڵاوی بە دواو بووە.