ترامپ چوارکاربەدستی لە کارەکەیان دەرکرد
" دۆناڵد ترامپ" کە ڕۆژی ڕابردوو ڕێووڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمارەتیەکەی ئەنجام بوو ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ، دەرکرانی چوارکاربەدەستی حکومەتی ڕاگەیاندووتی : هێشتا دەرکرانی ژماریەکی زۆرتر لە ڕێگاوەیە.
ناوبراو هەرلەم بوارەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسیی: ڕۆژی یەکەمی ئیمە لە ناو کۆشکی سپیی دا هێشتا تەواو نەبووە. کارمەندەکانی من لە ناو دەفتەری سەرۆک کۆماریی دا بە شێوەی چالاکانە خەرێکی ناس کردن وهەڵوەشانی هەزاران پلەو پیگەی هاوپێوەند بە حکومەتی پێشوون کە هاوڕەوت نین لەگەڵ ڕوانگە وبیروڕای ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆومەزنایەتی بە ئەمریکا.
بێڵن با ئەمە وەکوو ڕاگەیاندنێکی ڕەسمی دەرکرانی چوارکەس وزۆرێکی تر لە داهاتووی نزیکدابێت. ترامپ پاشان وتی: خوزە ئاندرە" لە ئەنجومەنی وەرزش، جوانکردنی جەستە وخوراک، مارک میلی لە ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ژێرخانەکانی نیشتمانی ، برایان هوک لە بیرکەدەی ڤیلسون و کیشا لنس لە ئەنجومەنی هەناردەکردنی سەرۆک کۆماری " ئێوە دەرکران . برایان هوک کە لەم توئیتە دا لە لایەن ترامپ دەرکراوە، لە حکومەتی یەکەمی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا، پلەی نوێنەری تایبەتی یەمریکای لە کاروباری ئێران لە ئەستۆدا بوو.