کانونی دوھەم 22, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • لاڤروف: ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا دەبێت لەسەر بنەمای میکانیزمێکی پێشێلنەکراو بێت

لاڤرۆڤ ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند، پرسی ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا دەبێت ڕێککەوتنی یاسایی و میکانیزمێک لەخۆبگرێت کە پێشێلکردنیان نامومکین بکات

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی  ڕووسیا لە  پرێس کونفڕانسێکدا  دوای دیدار لەگەڵ هاوتا قەرقیزستانیەکەی ڕایگەیاند: ئێمە زانیاری پێویستمان لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی ڕاگرتنی  شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکرانیا پێشکەش بە هاوتا قرقیزستانیەکانمان کرد. "ئێمە جەخت دەکەین  لەسەر  پابەندبوونی بەردەوامی خۆمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هێرش کردنە سەر  ئۆکرانیا و چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بە نەهێشتنی هەموو پرسە سەرەکییەکان ".

ناوبراو کە دوای دیداری لە  گەڵ جینینک کولیباف  وەزیری دەرەوەی قرقیزستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ، درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: بەبێ ئەوەی تێبگەین کە ئامانجەکانی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چی بوون، کۆتاییدان بەم تێکهەڵچوونە  نامومکینە . "ئێمە بە تایبەتی جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەتوانین باس لە ڕێککەوتنە کانی   یاسایی  و قبوڵکراوە بکەین کە دەبێت میکانیزمێک لەخۆبگرێت کە پێشێلکردنی ئەم ڕێککەوتنانە  نامومکین بکات .

سەرپەیڤ