کانونی دوھەم 26, 2025 19:27 Asia/Tehran
  • لاڤرۆڤ: ڕووسیا لە دووی وتووێژێکی بنیاتنەرە لەگەڵ سوریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی ئامادەیی وڵاتەکەی کردووە بۆ وتوێژێکی بنیاتنەر لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا بە تایبەت سەبارەت بە بارودۆخی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سوریا دا.

سێرگەیی لاڤرۆف وتی: ئێمە پێشوازی دەکەین لە وتووێژی بنیاتنەر سەبارەت بە هەموو ڕەهەندەکانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و سووریا، بە پشت بەستن بە بنەما و کۆڵەکەی بەهێزی هاریکاری دوو لایەنە کە لە ماوەی ساڵانێکی دوورودرێژدا پێک هاتووە . ناوبراو وتیشی: ئەم مەسەلەیە چالاکی بنکە سەربازییەکانی ئێمەش دەگرێتەوە کە بە سەرنجدان بە پێویستی خێرای خەڵکی سووریا بە یارمەتی بیانی دەتوانێ وەکوو ناوەندی دابەشکەری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە دەور بگێڕێ. لە کۆتایی مانگی دێسەمبەردا لاڤرۆف وتبووی کە مۆسکۆ هیچ داخوازێکی لە لایەن دیمەشقەوە سەبارەت بە لێکدانەوەی ڕێککەوتننامەکانی هاوپێوەند بە بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سوریا وەرنەگرتووە. ناوبراو وتبووی: دامەزراندنی ئەم بنکەگەلە لە سوریا بە پێی پەیمان و بەڵێنە واژۆکراوەکانی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق بووە لە چوارچێوی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا.

سەرپەیڤ