گەورەترین هەڵمەتی وەدەرنانی کۆچبەران لە مێژووی ئەمریکا
کانونی دوھەم 26, 2025 18:57 Asia/Tehran
حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ هەڵمەتی جێبەجێکردنی تۆکمە و تەواوی سیاسەتی سەختگرانەی کۆچبەریی خۆی دەست پێکردووە.
لە هەڵمەتێکی بەربڵاودا سەدان کۆچبەر گیران و وەدەرنران. ئەم هەنگاوە پاش واژۆکرانی فەرمانێکی کارگێڕی لە کابینەی ترەمپ ئەنجام درا کە بووە هۆی هەڵوەشانەوەی ئەو کاتانەی کە دیاری کرابوو بۆ پەنابەران. لەم هەڵمەتەدا زیاتر لە ٥% کۆچبەری نایاسایی کەلەپچە لە دەست سواری فڕۆکەی سەربازی کران و گەڕێندرانەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لەوێوە هاتبوون.
ڕاپۆرتەکانیش باس لەوە دەکەن کە نزیکەی ٤٦٠ کۆچبەری نایاساییش لە یەکەم ڕۆژانی حەفتەی ڕابردوودا گیراون. چەن گرووپێکیش بە ناوی فریشتەکانی پەیامگەیەن پێشوازی لەم کۆچبەرانە دەکەن و بە لافێتەگەلێک بە دروشمی "کۆچبەران لە مەترسیدان" پاڵپشتی خۆیان لەوان ڕاگەیاندووە.