هەژاری بەربڵاو لە ئینگلیز -توندوتیژی و دزی کردن لە فرۆشگەکان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەژاری و قەیرانی ئابووری لە بەریتانیا بووەتە هۆی زیادبوونی بێ وێنەی دزی کردن لە فرۆشگەکان لەو وڵاتە.
بەرزبوونەوەی دزینی دوکان و پەلامارکردنە سەر فەرمانبەرانی فروشگەکان لە بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەم چەند ساڵەی دواییدا. ئەم قەیرانە نیشاندەری خراپتربوونی دۆخی کۆمەڵایەتی بەریتانیایە، لەگەڵ پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی گشتی و بێ کاریگەریی سیاسەتەکانی حکومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاریدا. یەکێتی فرۆشتنی تاکەکەسی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە ٢.٢ ملیار پوند کاڵا لە فرۆشگاکانی وڵاتەکە دزراوە. بەگوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ڕوژانە زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە فەرمانبەرانی فرۆشگاکان لە بەریتانیا تۆمارکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو زیاتر لە سەتا پەنجا زیادیکردووە