کانونی دوھەم 31, 2025 19:45 Asia/Tehran
  • تەشەنەی قەیرانی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە بەریتانیا

ڕاپۆرتی نوێی نووسینگەی نیشتمانی پێداچوونەوە (NAO)ی بەریتانیا پیشان دەدات کە تووندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لەم وڵاتە گەیشتۆتە ئاستێکی بێ وێنە.

ئێستاکە لە هەر ١٢ ژن لە ئینگلیز لانیکەم یەک کەسیان لە ژیانی خۆیدا بۆتە قوربانیی تووندوتیژیی جنسی. ئەم ئامارە باس لەوە دەکات کە ستراتیژی و پلان و بەرنامەکانی حکوومەتی بەریتانیا کۆنترۆڵی توندوتیژی دژ بە ژنان، لەبەر لاوازبوونی سیستەمی هەواهەنگیی نێوان ناوەندە جۆراوجۆرەکان و هەروەها نەبوونی پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە و تەواو و ڕێکوپێک، تا ئێستا دەستکەوتێکی باشی نەبووە.

چالاکانی مافی ژنان بڕوایان وایە کە ناکارامەیی سیستەمی دادوەری بەریتانیا لە پێڕاگەیشتنی خێرا و لێبڕاوانە بە دۆسییەکانی توندوتیژی جنسی و توندوتیژی نێوماڵ بۆتە هۆی پەرەسەندنی هەست بە نائەمنی لەنێو ژناندا، و هۆکارێکی پێشپێگرانەیە بۆ ئەوەی تووندوتیژی جنسییان ڕاپۆرت بکەن بە پۆلیس یان ناوەندەکانی هاوپێوەند. پێشتریش ڕۆژنامەی بەریتانیایی گاردین لە ڕاپۆرتێکی هەژێنەردا باسی کوژرانی هەشتا ژن لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو واتە ساڵی ٢٠٢٤ی کرد لەم وڵاتەدا و نووسیوی: ئەم کێشەیە لە ئینگلیز ئێستاش هەر پرۆسەیەکی بەردەوام و جێی نیگەرانییە. بەپێی ئاماری پۆلیسی بەریتانیا، بە شێوەی مامناوەند هەر سێ ڕۆژ ژنێک لەم وڵاتە بە دەستی پیاوێک دەکوژرێ.

سەرپەیڤ