پشتڕاستکرانەوەی شەهیدبوونی فەرماندەی گشتیی گوردانەکانی قەسام
بزووتنەوەی ئیسلامی حەماس شەهیدبوونی محەمەد زیف، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی شەهید عەززەدین قەسام، لقی سەربازیی ئەم بزووتنەوەی پشتڕاست کردەوە و وتوویەتی کە ئەم خەباتکارە بە تەمەنێک هەوڵ و تێکۆشان و خۆڕاگری لە پێناو ڕزگاریی فەلەستین لە ئاکامدا شەهید بووە.
لە بەیاننامەکەی بزووتنەوەی حەماسدا هاتووە کە ئەزموونەکان ئەوەیان دەرخست کە شەهیدبوونی فەرماندەرانی بزووتنەوە خۆڕاگرییەکان نەک هەر نەبووە هۆی تیاچوون و شکست هێنانیان، بەڵکوو قارەمانانێکی تازە لە مەیدانی شانازی و خۆبەختکردندا لە جەنگەی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسادا سەریان هەڵدا و ڕێگای خۆڕاگرییان بەردەوام کرد.
کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیش ڕاپۆرتی داوە کە ئامانجەکانی ئەم ڕژێمە سەبارەت بە تیابردنی توانای سەربازیی حەماس بە هیچ لەونێ نەهاتۆتەدی. هاوکات بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە پێشوازیی بەشکۆ لە دیلە فەلەستینییە ئازادکراوەکان ئەو پەیامەی داوە بە داگیرکەران کە دیلەکان هێڵی سووری خۆڕاگرین.
حازم قاسم وتەبێژی حەماس وتی: داگیرکەرانمان ناچار کرد لەو هێڵە سوورانەی دیارییان کردبوو بۆ خۆیان تێپەڕن و ئەو دیلانەی ئازاد بکەن کە بەندی تاهەتاییان بۆ بڕدرابوویەوە.
لە هەمان کاتدا بنپێکرانی ئاگربڕ لە لوبنان و غەززە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەر بەردەوامە تا ڕادەیەک کە ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی بنپێکرانی ئاگربڕ لە لوبنان و پێشگری بە گەڕانەوەی شاروومەندانی لوبنانی بۆ ماڵەکانیان، شارۆچکەی "تەییبە"ی لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی درۆنی.
لە لایەکی دیکەوە ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی و پزشکی لە غەززە، خوازیاری بردرانەدەری دوو هەزار و ٥٠٠ منداڵی فەلەستینی لەم کەرتە بوو بۆ چارەسەری و دەرمان.