شوبات 01, 2025 17:15 Asia/Tehran
  • توند بوونەوەی قەیرانی توندوتیژی دژی ژنان لە ئینگلیز/ ناکامی حکومەت لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی حکومەت

توند و تیژی دژی ژنان و کچان لە ئینگلیز بە شێوەیەکی بێ وێنە پەرەی سەندووە و بەڵێنەکانی دووبارەی حکومەتەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە تا ئێستا بێکاریگەر بوون.

ڕاپۆرتێکی نوێی فەرمانگەی  نیشتمانی پیراگه یشتنی   بەریتانیا دەریدەخات کە یەک لەسەر پێنجی هەموو تاوانە تۆمارکراوەکانی  ئینگلیز  و وێڵز پەیوەندییان بە توندوتیژی دژی ژنان و کچانەوە هەیە و لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 123 هەزار ڕاپۆرتی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی دژی ژنان و کچان  لەو وڵاتە تومار کراوە  . ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاتر لە سێ ئەوەندە زیادی کردووە، لە کاتێکدا ڕێژەی سزادانی تاوانباران هەروا  بە نزمیی ماوەتەوە. هەروەها ڕاپۆرتەکە دەریدەخات کە ستراتیژییەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ کونتڕوڵی  توندوتیژی دژی ژنان لەو وڵاتەدا بەهۆی ناهەماهەنگیی نێوان دامەزراوە جیاوازەکان و نەبوونی سیاسەتێکی هەمەلایەنە و یەکگرتوو، ئەنجامی خوازراویان بەدەست نەهێنا   .

سەرپەیڤ