شوبات 04, 2025 15:53 Asia/Tehran
  • نرخنامە لە بەرامبەر نرخنامە' تەشەنای ئاڵوزیە تیجاریەکانی نێوان چین وئەمریکا

چین ئەمڕۆسێشەممە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، نرخنامەی سەتی پازدە بۆ هاوردەی بەردی خەڵوزوگازی سروشتی شلەک ئیل ئین جی لە ئەمریکا دادەسەپینێت.

هەروەها ، هاوردەکردنی نەوتی نەپاڵاوتە، مەکینەی کشتووکاڵی، کەلوپەلی قورس ولوری سووک لە ئەمریکا داگری نرخنامەی سەتی دە لە لایەن چینەوە دەبێت. ئەم کارە دوای ئەوە ئەنجام دەبێت کە واشنتۆن نرخنامەی سەتی دەی لەسەر کاڵاچینەکان داناوە. وەزاڕەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " نرخنامە کانی سەتی ١٥ لەسەر بەردی خەڵوز وگازی سروشتی شلەک دادەسپێندرێت وئەم بڕیارە لە دووشەممەی داهاتوو جێبەجێ دەکریت.

 

 

سەرپەیڤ