شوبات 08, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی خۆپیشاندانى دژى ترەمپ لە ئەمریکا بۆ شەشەمین ڕۆژى لە دواى یەک

پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانى خۆپیشاندانی دژ بە سیاسەتە کۆچبەرییەکانى دۆناڵد ترەمپ، تازەلاوێک بە چەقۆ بریندار بووە.

وتەبێژى ئیدارەى پۆلیسى لۆسانجلێس ڕایگەیاند؛ ئەو لاوە تەمەن حەڤدە ساڵەی کە ڕۆژى هەینى لە خۆپیشاندانى دژەترەمپدا بریندار بووە دۆخى تەندروستی ناجێگر ڕاگەیەندراوە و گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وتەبێژی پۆلیس لەو بارەیەوە وتیشی: چەند کەسێکى سەبارەت بەو چەقۆلێدانە قۆڵبەست کردووە. خۆپیشاندانەکەى ڕۆژى هەینى بۆ شەشەم ڕۆژى لە دواى یەک و لە ئاراستەی ناڕەزایەتى دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتى سەرکوتکردنى کۆچبەران لە ناوەڕاستى لۆسانجلێس بەڕێوەچوو و سەدان خوێندکاریش کلاسەکانی دەرس و وانەیان بەجێ هێشت بۆ ئەوەى بچنە ڕیزى خۆپیشاندەرانەوە.

سەرپەیڤ