شوبات 11, 2025 13:29 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: داعش ئێستاش هەر مەترسییە

جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەبارەت بە بەردەوام بوونی مەترسی گرووپی تیرۆریستی داعش و شداری دا و وتی کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە ئێستاش هەر بەردەوامە لە نەرمینواندن و ڕێکخستنی ستراتژی و پلانەکانی.

ولادیمیر ڤێرۆنۆکۆف لە کۆبوونەوەی ئەنجوونی ئاسایشدا سەبارەت بەو مەترسییانەی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کە سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ تیرۆریزم، وتی: سەرباری هەوڵی بەردەوامی وڵاتانی ئەندام و هاوپەیمانە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، داعش بەردەوامە لە نەرمینواندن و ڕێکخستنی پلان و شێوازەکانی. ناوبراو سەبارەت بە سووریاش وشداری دا کە ئەگەری زۆرە جبەخانەکانی چەکی پێشکەوتەی ئەم وڵاتە بکەوێتە دەستی تیرۆریستان، و ئەوەی کە داعش ئێستاش هەرناوچەی بادیە وەکوو بنکەیەک بۆ پلان داڕشتنی هەڵمەتە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بەکار دێنێ.

سەرپەیڤ