ترامپ: لە عەرەبستانی سەعودی لەگەڵ پوتین دیدارئەکەم
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەیانی پێنجشەممە وتی کە ئەگەری زۆرەلە عەرەبستانی سەعودی لەگەڵ هاوتا ڕووسیاییەکەی خۆم دیداروچاوپێکەوتن بکەم ولەو دانیشتنە دا وەلیعەهدی سەعودیش بەشداری دەبیت.
دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەیانی پێنجشەممە وتی کە ئەگەری زۆرە لە گەڵ هاوتای ڕووسی خۆم ڤیلادێمیر پوتین لە عەرەبستانی سەعودی دیداربکەم .
ترامپ بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە پێوەندی لەگەڵ پوتین زیاترلە ساعەتێک دەخاینێت وتی: دیدارلەگەڵ پوتین لەعەرەبستانی سەعودی داگری بەشداری محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی ئەم وڵاتەیش دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای بەئەنجام نەگەیشتنی پەیوەست بوونی ئۆکراین بە ناتۆوتی: وەزیری خەزینەداری ئەمریکادەڕوات بۆئۆکرانیا هەتا دڵنیا بێت کە پارەی خۆمان وەرئەگرینەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ترامپ هەروەها وتی: دوورلەچاوەڕوانیە کە ئۆکراین هەموو خاکی خۆی وەربگرێتەوە.