شوبات 16, 2025 09:35 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ئسپانیا: ئیزن نادەین کۆچی بەزۆرەملی خەڵکی غەززە ئەنجام بێت

پدروسانچزسەرۆک وەزیرانی سپیانیا لە گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆچاندنی بە زۆرەملی خەڵکی کەرتی غەززە ڕەخنەی گرت ووتی کە مادرید ئیزنی وەها کارێک نادات.

پدروسانچز سەرۆک وەزیرانی سپانیا ڕۆژی شەممە لە ڕویدادی پارتی کرێکارانی سوسیالیستی سپانیا لە " سن سباستین " لە باکووری ئەم وڵاتە وتی: چالاکی کردنەوە ودروست کردن نابێ شەرم وجەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی کەلەساڵەکانی ئەم دواییە لە غەززە شایەتی بووین ، بشارێتەوە.

وتیشی: ئیزن نادەین ئەم کارە بکات. سپانیا ئیزنی ئەم کارە نادات. سەرۆک کۆماری ئەمریکا حەوتەی ڕابردو لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە گەڵالەیەکدا بۆ گواستنەوەی بەزۆرەملیی فەلەستینیەکان لە غەززە وکۆنترۆڵ کردنی ئەم ناوچە لە لایەن هێزە ئەمریکیەکان هەواڵی دا.

ئەم بیروڕادەربڕینە لەگەڵ کاردانەوەی توندی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕووبەڕووبوویەوە وسەلمێنەری پاکتاوکردنی قەومی وبەبنپێکەری ئاشکرای کۆنۆانسیۆنی ژنێڤ وەسف کرد. سەرۆک وەزیرانی سپانیا بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ دانرانی نرخنامەی زۆرتر لە سەر کاڵا ئەوروپیەکانیش وتی کە ناوبراو لەگەڵ شەڕە تیجاریەکان ناڕازیە وبۆ وەرگرتنی مافی کارگیڕانی سپانیا هەوڵ ئەدات.

 

 

سەرپەیڤ