شوبات 18, 2025 19:25 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئەمریکا و ڕووسیا تا لەسەر تیمێک بۆ ئاشتیی ئۆکراین

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکدا لە ڕیاز ڕێکەوتن لەسەر پێکهێنانی تیمێک لە ئاستی باندا بۆ دانوستان سەبارەت بە ئاشتی لە ئۆکراین.

"مارکۆ ڕۆبیۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: کۆتایی هاتنی شەڕ لە ئۆکراین پێویستی بە سازش و ڕاهاتن لە لایەن هەموو لایەنەکانەوەیە. مارکۆ ڕۆبیۆ وتی کە کۆتایی هاتنی شەڕ لە ئۆکراین دەبێ بۆ هەموو لایەنەکان لە ئوکراینی تا ئەورووپاییەکان و ڕووسیایش قبووڵکراو بێ.

ناوبراو سەبارەت بە بایکۆتە داسەپێندراوەکان بەسەر ڕووسیادا وتی: ئەم تەگبیرانە لەبەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بووە.  مارک ڕۆبیۆ جەختیشی کرد: یەکێتی ئەورووپاش دەبێ ڕۆژێک بێتە پێی مێزی دانوستانەوە ، لەبەر ئەوەی کە ئەوانیش بایکۆتیان دژ بە ڕووسیا داسەپاندووە. ئەم ڕێکەوتنە لە ڕیاز دوابەدوای وتوێژێکی چڕوپڕ لە نێوان کاربەدەستانی ئەمریکا و ڕووسیا گەیشتۆتە ئەنجام و ئامانجیشی کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکان لە ناوچەکە و دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماسییانەیە بۆ قەیرانی ئۆکراین. سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش پاش کۆتایی هاتی دانوستان وتی: ئامادەیی هەموو لایەنەکان بۆ بەردەوام کرانی دانوستان لە چوارچیوی پێشگری بە سەرهەڵدانی قەیرانەکان گەلێک گرینگە.

سەرپەیڤ