ناڕەزایەتیی ئەمریکاییەکان لە سیاسەتەکانی ترەمپ
شوبات 18, 2025 19:26 Asia/Tehran
ژمارێک لە نەیارانی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان.
خۆپیشاندەران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان لە تەگبیرە کارگێڕییەکانی ترەمپ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: ئێمە لە کاتوساتێکی زۆر گرینگ و هەستیاری مێژووداین و دەمانهەوێ خەڵکی ئەمریکا ئەمە ببیستن و کاروباری کۆشکی سپی بەپێی داخوازی راستینەی خەڵک بەڕێوەبچێ و نە بەدەستی ملیاردرێک کە لە دووی کاریگەری دانان و کۆنترۆڵی زیاتر بە سوودی خۆیەتی. هەزاران خۆپیشاندەر بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کردەوە کارگێڕییەکانی ترەمپ لە نزیکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە شاری واشینگتۆنی پێتەختی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە.