شوبات 20, 2025 17:49 Asia/Tehran
  • دوو کوژراو بەهۆی وێکەوتنی دوو فڕۆکە لە ئاریزونای ئەمریکا

ئیدارەی نیشتمانی ئیمینی گەیاندن و گواستنەوەی "ئین تی سی بی" لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقیانیی دوو فڕۆکەی بچوک لە ئیالەتی ئاریزونا، دوو کەس گیانی خۆیانیان لە دەس دا.

ئیدارەی نیشتمانی ئیمنی گەیاندن وگواستنەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : لەڕەوتی ئەم ڕوداوە کە لە نزیک فڕگەی ناوچەیی مارانا لە باکووری ڕۆژئاوای شاری تومان لە ئیالەتی ئازیزونا ڕووی دا، فڕۆکەی "سسنا" ١٧٢ ئیس وفڕۆکەیەکی لانکایر ٣٦٠ ئیم کی دەبل ئای  دایان لە یەک . ئیدارەی پۆلیسی شاروچکەی مارانا لە شارستانی پیما ئیالەتی ئاریزونا یش بە پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی کوژرانی لانی کەم دوو کەس لەم ڕوداوە ڕایگەیاند کە هێزەکانی فریاکەو هەروا لە شوێنی ڕوودانی ڕووداوەکەدان وئەگەریی هەیە لە کاژێرەکانی داهاتوو وردیاتی دروستتر لەم ڕووداوە ڕابگەێندرا. بەرلەمەیش وێکەوتنی دوو فڕۆکەی جیت لە باندی فڕگەی شاری سکاتس دیل لە ئیالەتی ئاریزونا ی ئەمریکا چواربرینداری لیکەوتووەتەوە. 

سەرپەیڤ