پووچەڵ بوونەوەی هەڵمەتی تیرۆریستی دژی یەکێک لە کاربەدەستانی ڕووسیا
شوبات 21, 2025 18:09 Asia/Tehran
ڕێکخراوی ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێرشە تیرۆریستییەکەی دژی یەکێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە پووچەڵ کردووەتەوە
ڕێکخراوی ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هەڵمەتی تیرۆریستی بۆ سەر بەرپرسێکی ڕووسیای پووچەڵ کردووەتەوە، دەزگا ئەمنییەکە بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی پووچەڵکردنەوەی هەڵمەتی تیرۆریستی بۆ سەر کاربەدەستێکی ڕووسی لە شاری ساراتۆڤ لەو وڵاتەی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: "ئەو تیروریستە بە نیاز بووە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی حکومی لە ناوچەی ساراتۆڤ بە فەرمانی دەزگاکانی تایبەتەکانی ئۆکرانیا بتەقێنێتەوە".