شوبات 25, 2025 18:58 Asia/Tehran
  • پەسەنکرانی بڕیارنامەکەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی پێشنیاریی ئەمریکا سەبارەت بە کۆتایی هاتنی شەڕی ئوکراین لە ئەنجومەنی ئاسایشدا پەسەنکرا.

لەم بڕیارنامەیەدا جەخت کراوە لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی خێرای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕووسیا و ئوکراین و دامەزرانی ئاشتییەکی پاوەجێ لە نێوان دوو وڵات. لەم ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە کە بڕیارنامەی پێشنیاریی ئەمریکا سەبارەت بە ئوکراین بە شێوەی سەرەکیی خۆی و بە بێ هەڕەشە و گوڕەشە لە ڕووسیا پەسەنکراوە. ئەم بڕیارنامەیە بە ١٠ دەنگی ئەرێنی و ٥ دەنگی بێلایەن پەسەنکرا. "واسیلی نێبێنزیا" نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویەتی: مۆسکۆ بڕیارنامەی پێشنیاریی ئەمریکا سەبارەت بە قەیرانی ئوکراین بە دەسپێشخەرییەکی ئاوەزمەندانە و هەنگاوێک لە ئاراستەیەکی راست و درووستدا دەزانێ. 

سەرپەیڤ