سێناتوری ئەمریکایی : ڕوداوەکەی کۆشکی سپی گالتەجاڕێک بوو بۆ یارمەتی گەیاندن بە پوتین
سێناتوردێموکراتی ئەمریکایی دەڵی ئەو شتەی کە لە کۆشکی سپی ڕوویدا لە نێوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وهاوشانە ئۆکرانیاییەکەی ، گاڵتەجاڕبووبۆ یارمەتی دان بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا.
کریس مورفی، سێناتوری دێموکراتی کۆنگرەی ئەمریکا دەمەقاڵە ومشت ومڕی نیوان ترامپ وڤیلادێمیر زلنسکی ، سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا وئۆکرانیای لە کۆشکی سپی بەگاڵتەجاڕێک وەسف کرد.
مورفی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: ئەوشتەی لە دەفتەری بەیزی ڕووی دا ، گاڵتەجاڕو داوێکی گەڵاڵەڕێژی کراوبوو بە مەبەستی یارمەتی دان بە دیکتاتوری بیڕەحمی ڕووسیا وزەبردان لە ئەمنیەتی ئەمریکا. زلنسکی دوێنێ لە نوسینگەی بەیزی کۆشکی سپی لەگەڵ ترامپ دیداری کرد.
سەردان وچاوپێکەوتنیان کە خەرێک بوو بڵاودەکرایەوە ، لەناکاو بوو بە کێبەرکیی وهاتووهاواروترامپ هاوتای ئوکرانیایی خۆی تاوانبار کردبە بێ ڕێزی کردن وجی دی ونس ، جێگری ترامپیش وتی کە زلنسکی هیچکات لەبەر یارمەتیەکانی ئەمریکا بە ئۆکرانیا ، دەسخۆشی لە ئەمریکا نەکردووە.