ئەندامی بزووتنەوەی جیهانیی بەرگری لە منداڵان : منداڵکوژی ڕژێمی زایونی بە پشتیوانیی ئەمریکا ئەنجام دەبێت
کاربەدەستێکی سەر بە بزوتنەوەی جیهانی بەرگری لە منداڵان وێڕای ئاماژ بە کوژرانی ئیمەن ئەلهیمونی منداڵی فەلەستینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی زایونیەکان وتی کە ڕژێمی زایونی بە لاگری ئەمریکا ئەو دڕندەکاریە ئەنجام دەدات
عاید ئەبوو قەتیش وتی ئەو شتەی بۆ ئیمەن ئەلهیمونی زارۆکی فەلەستینی ڕوویدا بۆ هەموو زاروکەکان دووپات دەبێتەوە کوشتی ئەلهیمونی فەرمانێکی کاری بۆ هەموو چەکدارانی زایونیە . ناوبراو جەختی کرد ڕژێمی زایونی بە خۆفڕ منداڵەکان دەکوژێت و درێژە ئەدات بە بنپێکردنی مافی منداڵانی فەلەستینی . جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێ دەکرێت و کوشتنی ئەلهیمونی ڕاستیەکە کە منداڵانی لێواری ڕوژئاوایی ڕووبەڕووین . بە پێی هەواڵێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی غەزە باسی دوزینەوەی تەرمی 21 کەس لە ژێر دارو پەردوو و شەهید بوونی دوو فەلەستینی دیکە لە ماوەی 48 کاتژمێری ئەم دواییە و زیاد بوونی ژوماری شەهیدانی جینوسایدی ڕژێمی زایونی بۆ 48 هەزار و 388 کەسی کرد