ناڕەزایەتی یونانیەکان بە کارەساتی کوشەندەی شەمەندەفەر تێکهەڵچوونی لێ کەوتەوە
ئادار 01, 2025 17:55 Asia/Tehran
سەدان هەزار یۆنان لە دووهەمین ساڵیادی کوشندەترین کارەساتی شەمەندەفەر لەو وڵاتە لە سەرانسەری وڵاتدا ڕژانە سەر شەقامەکان وکەدا لەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون
. لە یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی یۆنان لە ساڵانی ڕابردوودا، فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری گشتی و زۆرێک لە کارو پیشە تایبەتەکان دەستیان لە کار کشایەوە و لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان و بەرز کردنەوەی هاواری "بکوژ" ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕۆڵی حکومەت لە کارەساتەکەدا. جەماوەرێکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە ئاتنی پایتەخت هێرشیان کردە سەر لەمپەرەکانی دەوروبەری بینای پەرلەمان و پۆلیسی دژە ئاژاوەش بە تەقاندنی گازی فرمێسکڕێژ و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دا . هەروەها شەڕێکی سەخت لە دووهەمین شاری یۆنان، "تسالۆنیکی "ڕوویدا.