ئاگرکەوتنەوە لە کارولینای ئەمریکا ، فەرمانی چوڵکردن دەرکرا
ئادار 03, 2025 20:34 Asia/Tehran
ڕوودانی سەد و حەفتاو پێنج حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ئیالەتی کارولینای ئەمریکا زورێک لە ماڵەکانی لەناوچەیە خستوەتە ژێر مەترسییەوە هەر بەم بونەوە بەرپرسان فەرمانی چوڵکردنی دانیشتوانیان دەر کرد .
بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی کارۆلینای باشوور ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، کە تا یەکشەممە بە گشتی چوار هەزار و دووسەت دۆنم زەوی لە ویلایەتەکەدا سووتاوە. بڵێسەی ئاگرەکە بەهۆی بای چل مایل لە کاتژمێرێکدا و بارودۆخێکی زۆر وشکەوە تودتر بووەتەوە. هەروەها ئاگر لە شاری هاری لە کارۆلینای باکوور تا بەیانی یەکشەممە زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم زەوی سووتاند و کونتڕوڵ ناکرێت.