چوونی ئۆتۆمبێلێک بۆ ناو جەماوەر لە مانهایمی ئاڵمان
ئادار 03, 2025 16:39 Asia/Tehran
. لە شاری مانهایم لە ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک بە سەر جەماوەردا چووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون
. بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە جەماوەردا، کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی هەروەها بڵاویکردەوە، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی بەسەر خەڵکەکەدا چووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە. ڕوودانی ئەم جۆرە ڕووداوانە لە وڵاتانی ئەوروپا لە چەند مانگی ڕابردوودا زیادی کردووە.