دواهاتی پڕمەترسیی بڕانی یارمەتیی سەربازی لە ئۆکراین
ئادار 04, 2025 15:13 Asia/Tehran
بڕیاری ئەمریکا لەسەر بڕینی یارمەتییە سەربازییەکانی لە ئوکرایین، تووڕەیی کاربەدەستان و نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بەدواوە بوو.
ئەلکساندەر مرێژکۆف سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئۆکراین وتی: زۆر زوو دواهاتە پڕ مەترسییەکانی ئەم بڕیارە دەبینین. کاریگەری ئەم ڕاگرتنی یارمەتییانە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە گۆڕەپانی شەڕدا دەردەکەوێ. ناوبراو وتیشی: ڕێک ئەو کاتەی کە پێویستمان بە چەک و پاڵپشتیی ئەمریکایە پێدەچێت کە ئەوان پشتی ڕووسیایان گرتبێت. داوا لە ترەمپ دەکەم کە کایە بە ئاگر نەکات، لەبەر ئەوەی کە گیانی مرۆڤەکان لە مەترسیدایە. گرووپێکی لایەنگری ئۆکراینیش لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی ترەمپ بانگەشەی کردووە کە ناوبراو ئۆکراینییەکانی هەروا بەرداوە و ئاوڕیان لێ ناداتەوە.