ئادار 07, 2025 16:01 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی ڕووسیا لە بەرەی کۆڕسک و تێکشکاندنی هێڵی بەرەڤانیی ئۆکراین

 ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری قورسی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی کۆرسک و هەروەها ڕەوشی شێواوی هێزی ئۆکراینی لەم ناوچەیە دەکەن.

سوپای ڕووسیا لە بەرەی کورسکدا پشڕەوییەکی بەرچاوی هەبووە و لە سەروبەندی گەمارۆدانی هێزی ئۆکراینی لە ناوچەی سوودگادایە. ژێدەرە ڕووسییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزی ئۆکراینی لە میحوەری کوڕسکدا تەواو شێواون و ڕەوشێکی نالەباریان هەیە و ئەوەش پاش هێرشی بەرپەرچدانەوەی سوپای ڕووسیایە.  هێزی ڕووسی توانیویانە هێڵەکانی بەرەڤانی ئۆکراین لە ناوچەی گیڤۆی تێکشکێنن و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو  پێنج کیلۆمەتر لەم ناوچەیەدا پێشڕەوی بکەن و هێڵەکانی گەیشتنی یارمەتی بە هێزی ئوکراینی لە نزیک سوودگایش داخەن.

سەرپەیڤ