کێشە لە دانیشتنی پەرلەمانی ئینگلیز
کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئینگلیز بە دەسوەردانی گروپێک لە ناڕازیان کە خوازیاری هەڵوەشانوەی ئەو دامەزراوە یە بوون بۆ چەن خولەکێک ئاڵوزی تێ کەوتەوە .
دانیشتنی پارلەمانی بەریتانیا بۆ چەند خولەکێک بەهۆی دەستێوەردانی کۆمەڵێک ناڕازیەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم دەستە هەڵنەبژێردراوەیان دەکرد، پەکخرا. ناڕازیان دروشمی "لوڕدەکان بڕون ، خەڵک بێن"یان بەرزکردەوە و کاغەڕگەلێکیان فڕێدا کە پەیامی ناڕەزایەتییان تێدابوو و داوای چاکسازییان لە داڕشتی پەرلەمانی ئینگلیز کرد . ئەم گردبوونەوە لەناکاوەکە لە کاتێکدا بوو کە بارۆنێس توایکرۆس خەریکی وتاردان سەبارەت بە هەشتایەمین ساڵی سەرکەوتن لە ئەوروپا و جەنگی ئوقیانووسی ئارام بوو بەم ڕووداوەی ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت کە جارێکی دیکە قسەکان سەبارەت بە چاکسازی پارلەمانی لە کومەڵگای سیاسی ئینگلیز بێتە ئاراوە .