هەڵپەسێردرانی ڕێ و شوێنی گومرکی یەکێیتی ئورروپا دژی ئەمریکا
یەکێیتی ئوروپا ڕێ و شوێنی بەرانبەری گومرکی دژی ئەمریکا نێوەڕاستی مانگی داهاتوو هەڵدەپەسێرێ .
یەکێیتی ئورپا یەکەمین ڕێ و شوێنی بەرانبەری دژی ئەمریکای بە هۆی پێناس و نرخنامەی ڕاگەیندراو لە لایەن تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە تایبەت بە کانزاکان تا نێوەڕاستی مانگی داهاتوو هەلدەپەسێرێ . هۆی ئەو کارەی یەکێیتی ئوروپا تاوتوێ کردنی ئەو بابەتەیە کە پێناسی زیاتر بخاتە سەر کام کاڵای ئەمریکی هەتا زەختێکی زیاتر بخاتە سەر واشنگتون . کومیسیونی ئورپا پێشنیاری کرد بوو کە پێناس و نرخنامەکانی ساڵی 2018 بە بڕی چوار و نیو ملیار یورو بخرێتە سەر کاڵا ئەمریکیەکان لە یەکمی ئاوریلە وە دواتریش لە سێزدەی ئاوریل 18 ملیار یوروی تر وەک پێناس و نرخنامە بخرێتە سەر باقی کاڵا ئەمریکیەکان کومیسیونی ئوروپا پێشتر وتبووی جێ بە جی کردنی پێناس و نرخنامە بۆ هاوردە کردنی کاڵای ئەمریکی بۆ یەکێیتی ئورپا لە 13 ئاوریلەوە بە تەواوی جێ بە جێ دەکرێ .