لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران و زۆربەی وڵاتانی جیهان پەرە پێی ئەدەین
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ چالاکانە و کاریگەرانە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران، چین، هیندستان و وڵاتانی دیکە فراوانتر دەکات
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا . ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، مۆسکۆ چالاکانە پەیوەندییەکانی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی جیهان دادەمەزرێنێت و فراوانتری دەکات، لەوانە چین، هیندستان، ئێران، کۆریای باکور، هەروەها لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆی هاو بەرژەوەند . لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتنی بەرچاومان بووە لە فراوانکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دۆستانەکان لەگەڵ وڵاتانی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران، چین و کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا .بە گوتەی ناوبراو ، مۆسکۆ گرنگییەکی تایبەت بە بەهێزکردنی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی لە نێوان دەوڵەتانی سەربەخۆ و هاوبەرژەوەند و هەروەها ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ و یەکێتیی ئابووریی ئۆراسیا دەدات.