کوژرانی چوار سەربازی ئەمریکی لە کاتی ئەنجامدرانی مەشقە سەربازیەکان لە لیتوانی
ئادار 27, 2025 14:37 Asia/Tehran
چوار سەربازی ئەمریکایی لە کاتی ئەنجامدرانی مەشقە سەربازییەکان لە لیتوانی کوژران و هۆی کوژرانەکەیان ڕوون نیە .
"مارک ڕوتە" سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە چوار سەربازی ئەمریکی لەکاتی ئەنجام دانی مەشقە سەربازیەکان لە لیتوانی کوژران. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی کە زانیاری زۆرتر لە بارەی ئەم ڕووداوە بەدەستەوە نەدراوە. پیشتر سوپای لیتوانی لە ئۆپراسیۆنی گەشت وگەڕان بۆ دۆزرانەوەی چوار سەربازی ئەمریکایی وترۆموبیلی زرەیی کە پاشنێوەڕووی ڕۆژی سیشەممە وون بووە، هەواڵی دا. لیتوانی میوانداری زیاتر لە هەزار سەربازی ئەمریکاییە کە هەرجار ئەو سەربازانە دەگوڕدرێن .