ئادار 28, 2025 18:15 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەربڵاوی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە میدیاکانی ناوچەکە و جیهاندا

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە ناوچە جیاجیاکانی ئێراندا، میدیاکانی ئەوروپا و ئەمریکا دەستیان دایە ڕووماڵ کردنی ئەم ڕووداوە بە بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی.

کەناڵی ئەلمەیادین لەو بارەیەوە نووسیویەتی: ئەمڕۆ ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی تاران و ٩٠٠ شوێنی دیکە لە شار و گوندەکانی ئێران بەڕێوەچوو.

هەروەها کەناڵی عێراقیی ئەلعەهدیش ڕایگەیاند کە خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودسدا بەشدارییەکی بەربڵاویان هەبووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی بڵاویکردەوە: خەڵکی ئێران بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی ڕۆژی قودسدا هاتنە سەر شەقامەکان و ئاڵای ئێران و فەلەستین و حیزبوڵای لوبنان و سوپای یەمەنیان هەڵکرد.

ئاژانسی هەواڵی ئینگلیز ڕۆیتەرز، بە ڕووماڵکردنی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە ئێران، ئاماژەی بە وتارەکەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئیسلامی کرد کە وشداریی دا: بێتوو واشینگتۆن ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی نەکات و ڕێگای سەربازی دژی ئێران بگرێتەبەر، تاران هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ