ئادار 29, 2025 17:44 Asia/Tehran
  • بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ڕۆژی هەینیی میانمار و بەشێک لە تایلەندی هەژاند، زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی میانمار، بە هۆی بوومەلەرزەی ئەم وڵاتە، هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و لانیکەم دوو هەزار و ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.

ڕێکخراوی ژیۆلۆژیی ئەمریکا مەزەندەی کردووە کە ژماری مردووەکان لە میانمار دەگاتە ١٠ هەزار کەس.

دوای ئەم بوومەلەرزە ترسناکە، ١٤ دوای پاشلەرزەیش میانماری هەژاندووە.

لە بانکۆکی پێتەختی تایلەند زۆرێک لە بینا و باڵەخانەکان داڕماون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە بانکۆکیش لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٦ کەس برینداربوون و سەدان کەسیش بێسەروشوێنن.

سەرپەیڤ