خۆپیشاندانی هەزاران ئەڵمانی دژی جێگیرکرانی مووشەکی ئەمریکایی
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە گرژییە سەربازییەکان لە ئەورووپا، هەزاران ئەڵمانی دژی جێگیرکرانی مووشەکی مەودای مامناوەندی ئەمریکا و بەرنامەی نوێی چەکەمەنی لەسەر خاکی ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ کەس لە شاری ڤیسبادنی ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە جێگیرکرانی مووشەکی مەودای مامناوەندی ئەمریکایی لە وڵاتەکەیاندا و زیادبوونی هێزی سەربازی.
خۆپیشاندەران نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بە نۆژەنکرانەوە و تەیارکردنەوەی سوپای ئەڵمانیا. ئەم خۆپیشاندانە بە پشتیوانیی پارت و گروپەکانی وەک پارتی چەپی ئەڵمانیا، "هاوپەیمانی ڤیسبادن دژی جێگیرکرانی مووشەک" و "ڤۆرکشۆپی ئاشتی و داهاتووی فرانکفۆرت" بەڕێوەچوو.
پێشتر ژمارێک کەسایەتیی سیاسی، چالاکانی مافی مرۆڤ و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەڵمانیا لە کاردانەوە بە جێگیرکرانی مووشەکی مامناوەند و کورتبڕی ئەمریکایی لە ئەڵمانیا وشدارییان دابوو کە ئەم کارە دەتوانێت ببێتە هۆی ململانێی سەربازی لە نێوان ڕوسیا و ئەڵمانیا.