ڕەخنەی پەرلەمانتاری ئەڵمانی لە ئەردۆغان
نیسان 06, 2025 15:01 Asia/Tehran
نوێنەری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا خوازیاری هەڵپەسێردرانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و سەرۆکی تورکیا بوو.
میشایەل گالەر وتی: تا ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانیی ئەستەموڵ لە بەنددا بێ، پێویستە پەیوەندیی سیاسیی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لەگەڵ ئەردۆغان ڕابگرین. ئەم کارە گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر ئەردۆغان، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە پچڕانی تەواوەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئانکارا ناکات. دەستگیرکرانی ئیمامئۆغڵو شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی لە سەرانسەری تورکیادا لێکەوتەوە. بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ لایەنگری ئیمامئۆغڵوو دەستگیرکراون.