ڕووسیا : " باسووکا" لە پارێزگەی "سوومی " ئازاد کرا
نیسان 07, 2025 16:30 Asia/Tehran
ڕووسیا ڕایگەیاند کە کونتڕوڵی ناوچەی " باسووکا" لە پاڕێزگەی "سوومی" گرتووەتە دەست .
وەزاڕەتی بەرگری ڕووسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کۆنترۆڵی ناوچەی" باسووکا" لە پارێزگا ی" سومی" گرتووەتە دەس . لە بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن وەزاڕەتی بەرگری ڕووسیا لەم بارەوە هاتووە: شارۆچکەی " باسووکا" لە پاڕیزگەی " سومی " ئازاد کرا. موسکۆ وتیشی کە بە هەوڵ وتەقالای ئۆکراین بۆ زیان گەیاندن بە دامەزراوەکانی وزەی ڕووسیایش وەڵام ئەداتەوە. شایانی باسە کە ڕووسیا لە کاتی دەسپێکرانی هەڵمەتی سەربازی تایبەت بە خۆی لە ئۆکراین لە ٢٤ی فڤۆریەی ساڵی ٢٠٢٢ ، زۆرێک لە کەرەسە وئامیرەکانی نێردراوی ڕۆژئاوا بۆ هێزە ئۆکرانیاییەکانی لەناوبردووە.