نیسان 07, 2025 19:27 Asia/Tehran
  • شەپۆلی یەکێتی ویەکگرتوویی لەگەڵ غەززە لە خۆپیشاندانی نەتەوە عەرەبیەکان

خەڵک لە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەب ئەمڕۆ بۆ شەرمەزار کردنی خەنایەتی زایۆنیەکان لە غەززە هاتنە ناو شەقامەکان .

سەدان کەس لە خەڵکی سووریا لە دەمیشق وحەڵەب بە ئامادەوبوون لە ناو شەقامەکان وێڕای ڕاگەیاندنی یەکێتی ویەکگرتوویی لەگەڵ خەڵکی غەززە، خوازیاری کۆتاییدان بە شەڕی بەرەکۆژی لەم ناوچەیە بوون.

خۆپیشاندانێکی هاوشێوە لە مەغریب لەلایەن قۆتابیان وخوێندرکاران لە چەن شار بەڕێوە چوو کە تیاندا داکۆکی وپشتیوانی لە غەززە وشەرمەزارکردنی بەرەکۆژی وجێنوسایدی ڕژێمی زایۆنی لە دژی نەتەوەی فەلەستین تەوەری سەرەکی درۆشمەکان بوو. 

 شارومەندان وخوێندکارانی ئەردەنی بە درۆشمی خۆپیشاندانی تۆڕەیی ، لەبەیک یاغەززە ، جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دژی نەتەوەی فەلەستین لە کەرتی غەززەی شەرمەزارکردو یەکێتی ویەکگرتوویی خۆیان  لەگەڵ نەتەوە وخۆڕاگری فەلەستین ڕاگەیاند. لە تونیس یش خوێندکارانی زانکۆی نابل بە کۆبوونەوەی ناڕازیانەی خۆیان لەم زانکۆیە، ناڕەزایەتی لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیلیان دەربڕی. شارە جۆربەجۆرەکانی موریتانی یش ئەمڕۆ شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی یەکێتی ویەکگرتوویی لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین بوون . 

سەرپەیڤ