نەتەوە یەکگرتووەکان: دۆخی مرۆیی تۆقێنەر لە غەززە
نیسان 15, 2025 16:22 Asia/Tehran
نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی مرۆیی کەرتی غەززەی بە خراپترین حاڵەت وەسف کرد لەو کاتەوە کە ڕژێمی زایۆنی دەستدرێژیی بۆ سەر ئەم کەرتەی دەستپێکردووە هەتا ئێستا.
دوای زیاتر لە مانگێک لە داخرانی دەروازە سنوورییەکان، هاتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە تەواوی راگیراوە و قەیرانی کەمبوونی دەرمان، خۆراک و کەرەستەی پزیشکی بۆتە مەترسییەکی قورس لە سەر ژیانی هەزاران نەخۆش و بریندار. کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان بارودۆخی ئێستای غەززەیان بە "جەهەنەمی سەر زەوی" وەسف کردووە و داوای کۆتایی هێنانی دەستبەجێیە گەمارۆی غەززە و وەبەر لێپرسینەوەخستنی جەنایەتکارانی جەنگی بوون. لە هەمان کاتدا ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پەلاماری بەربڵاوی بۆ سەر خەڵکی سڤیل و تا ئێستا دەستی لە بۆردومانکردنی هیچ نەخۆشخانەیەک نەپاراستووە.