عێراقچی : تەنیا لەمپەری بەردەم وەدی هاتنی ڕوژهەڵاتی ناڤینی بە بێ چەکی ناڤوکی ڕژێمی زایونیە
وەزیری درەوەی ئێران بەرلە ئامادە بوونی لە شوێنی وتووێژی ناڤۆکی ناڕاستەوخوی لە گەڵ ئەمریکا ، لە گەڵ هاوتا ئیتالیاییەکەی خۆی دیدار و سەبارەت بە ڕووداوە دوو لایەنە و نێونەتەوەییەکان وتووێژیان کرد
سەید عەباسی عەراقچی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا بە ئاماژەدان بە پابەندبوونی ئێران بە دیپلۆماسی و مێژووی دوور و درێژی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە بارەی پرسی ناڤۆکییەوە، جەختی لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتنی هەموو لایەنەکان لە دەرفەتەکە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی لۆژیکی و مەعقول کردەوە و وتی: ئەم ڕێککەوتنە دەبێ مافە ڕەواکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستەبەر بکات و بایکوت و سزاکانی زاڵمانەی سەر ئێران هەڵبگرێت. وه زیری ده ڕه وه ی ئێران به جه خت کردن له سه ڕ سروشتی ئاشتی خوازانەی بەرنامە ئه تۆمییه کانی ئێران ڕایگه یاند که ته نیا کۆسپ له به رده م به دیهێنانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستی دوور له چه کی ناڤۆکی ڕژیمی زایۆنیستییه که وێڕای ئه نجامدانی جینۆساید و یاسا شکێنی و ده ستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی ناوچه ، هه وڵ ئەدات بۆ ئێران فۆبیا و توندتر کردنی نائارامییه کان له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست.