نیسان 20, 2025 17:33 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان دژی ترەمپ لە ئەمریکا

هەزاران کەس لە هەر ٥٠ ئەیالەتەکەی ئەمریکاوە ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی دژ بە سیاسەتەکانی ترەمپیان لە چوارچێوی بزووتنەوەی "٥٠٥٠١" وتەوە.

خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند: "ئێمە بە جیهان ڕادەگەیەنین کە چینی کرێکاری ئەمریکا چیتر بێدەنگ نابێت، لە بەرامبەر بێبایەخکرانی ناوەندگەلی دیموکراتیک، ئازادیی مەدەنی و سەروەری یاسا، لەلایەن باندێکی پێکهاتوو لە ملیاردێرەکان، لۆبییەکان و بەرپرسانی بێدەربەستەوە. یەکێک لە وتەبێژە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی "٥٠٥٠١" لە گردبوونەوەکەدا وتی: ئێمە تەنیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین نەهاتووینەتە سەر شەقام؛ هاتووین بۆ بنیاتنانی داهاتوویەک کە کەسێکی وەک ترەمپ نەتوانێت دیموکراسی بە بارمتە بگرێت. خۆپیشاندەران لە هەندێک شار ئاڵای فەلەستین و وێنەی منداڵانی غەززەیان بەدەستەوە بوو و داوای کۆتاییهاتنی پشتیوانیی ئەمریکا لە ئیسراییلیان کرد.

سەرپەیڤ