ئۆکراین ٢٠%ی خاکی خۆی ڕادەستی ڕووسیا دەکات
نیسان 22, 2025 19:10 Asia/Tehran
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئۆکراین ئامادەیە لە چوارچێوەی چارەسەری شەڕی ئێستادا ٢٠%ی خاکی خۆی ڕادەستی ڕووسیا بکات.
نوێنەرانی کیێڤ لە میانەی دانوستانەکانی هەفتەی ڕابردوویان لەگەڵ شاندی ئەمریکایی، نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەو بەشەی کە پەیوەندی بە ناوچە پەیوەستکراوەکان بە ڕووسیاوە هەیە. پێشتر بلومبێرگ بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردبۆوە کە ئەمریکا ڕەنگە پەیوەستکردنی نیمچە دوورگەی کریمە بە خاکی ڕووسیادا بە ڕەسمییەت بناسێ. بە پێی ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک پۆست، پلانەکەی ترەمپ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین، ڕەنگە جێگیرکردنی هێزی ئەوروپایی لەم وڵاتە بگرێتەوە.