پیداگری تاران وپکەن لە سەر بەهێزکرانی پێوەند ومتمانەی دوولایەنە
باڵوێزی ئێران لە پکەن بە ئاماژەدان بە دیداری وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران وچین ، لە پیداگری دوولایەن لە سەر پێوەندی ڕەسەن وبەپیی متمانەی بەرامبەر هەواڵی دا.
موحسن بەختیاری باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لەبارەی دیداری سەیید عەباس عەراقچی و وانگ یی وەزیری کاروباری دەرەوەی چین نووسی: لە دیداروچاوپێکەوتنی عەراقچی و وەزیری کاروباری دەرەەی چین لە سەر پێوەندی ڕەسەن وبەپیی متمانەی بەرامبەر پیداگری کرا. ئێران وچین هەردوو بەرگریکاری سەروەری یاساو چەند لایەنە خوازی لە ئاستی نێودەوڵەتین وسیاسەتی سەرەڕوویانە بە تێکدەری پێوەندی دوستانە لە نێوان حکومەتەکا وهاوکاریەکانی باشوور- باشوور ئەزانن.وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەرووی شاندێکی دیپلۆماتیک بۆ ڕاوێژکاری لەگەڵ کاربەدەستانی پلە بەرزی چین وگواستنەوەی پەیامی مەسعودی پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ، بەیانی چوارشەممە گەیشتە چین. عەراقچی پاشنێوەرووی چوارشەممە لەگەڵ وانگ یی هاوتای چینی خۆی دیدارو گفتوگۆی کرد.