موسکۆ : کاربەدەستێکی پلە بەرزی سەربازی ڕووسیا تیرۆر کرا
نیسان 25, 2025 17:18 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا پییداگرت کاربەدەستێکی پلە بەرزی سەربازی ئەم وڵاتە لە پەلامارێکی تیرۆریستی کوژراوە.
ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند ژنراڵ" یاروسلاوموسکالیک" جێگری سەرۆکی ئیدارەی ئۆپراسیۆن لە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە پەلامارێکی تیرۆریستی کوژرا.
ئەم کاربەدەستە سەربازیە پلە بەرزەی ڕووسیا لە شاری بالاشیخا لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی موسکۆ تیرۆر کراوە. لێژنەی توێژینەوەی ڕووسیایش ڕایگەیاند کەسێک کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە تەقینەوەی ترۆمۆبیل لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی موسکۆ کوژرا، جێگری سەرۆکی ئیدارەی ئۆپراسیۆنی سەرەکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بوو.