May 03, 2025 17:31 Asia/Tehran
  • جەختی ڕووسیا لەسەر مافی پیتاندنی ئێران ئولیانۆڤ:

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بنکەکەی لە ڤیەننایە، جەختی لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی کرد لە هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە مافی تاران بۆ هەبوونی پڕوسەی توکمەی سووتەمەنی ئەتۆمی کردەوە.

میخائیل ئولیانۆف، بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە مافی تاران بۆ هەبوونی  پڕوسەی تۆکمەی سووتەمەنی ئەتۆمی، وتی: " ئێران مافی تەواوی هەیە ". ئولیانۆف لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ایکس"،  بە دووبارە بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی عەراقچی  و پشتڕاستکردنەوەی لێدوانەکانی، نووسیویەتی:  وام پێی باشترە کە  لەم قۆناغە گرنگەی دانوستانەکاندا خۆم بپارێزم لە چوونە ناو وردەکارییەکان، بەڵام  حەق بە (وەزیری دەرەوەی ئێران)  عێراقچیە و  بە تەواوی ڕاست دەکات. جەختیشی لەوە کردەوە: "بەپێی پەیماننامەی  ئێن پی تی  (پەیماننامەی  قەدەغەی  پەرەی  چەکی  ناڤۆکی )، وڵاتانی ئەندام نەک هەر هەندێک ئەرک و پابەندبوونی بنەڕەتییان هەیە، بەڵکو لە هەندێک مافی بنەڕەتیش بەهرەمەندن کە ناتوانرێت بخرێنە ژێر پرسیارەوە". عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس  نووسیبووی، "ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە دووبارەکردنەوەی  ڕاستییە بنەڕەتییەکان درۆ ناگۆڕێت . ئێران وەک یەکێک لە  واژوکارانی  سەرەکی   ئێن پی تی مافی خاوەندارێتی تەواوی سووتەمەنی ئەتۆمی هەیە. جگە لەوەش چەند ئەندامێکی ئێن پی تی  هەن کە  پیتاندنی یۆرانیۆمیان هەیە و  لە هەمان کاتدا بە تەواوی چەکی ئەتۆمی ڕەتدەکەنەوە. ئەم گروپە چەندین وڵاتی ئاسیا و ئەوروپی و ئەمریکای باشوور لەخۆدەگرێت. قسەی ئاژاوە گێڕانە  تەنها لە کۆتاییدا چانسی سەرکەوتن لەناو دەبات. ڕێککەوتنێکی ڕەوا و بەردەوام لەبەردەستدایە. تەنها پێویستی بە ئیرادەی سیاسی بەهێز و ڕوانگەیەکی دادپەروەرانە هەیە. 

سەرپەیڤ