May 05, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: وڵاتانی ئەوروپایی بانگهێشتکراو بۆ کیێف، هەر وەک هاوپەیمانیی هیتلێرن

وڵاتانی ئوروپایی بانگهێشتی کیێڤ لە ٩ی مەی هاوتایە لەگەڵ پێکهاتەی هاوپەیمانی هیتلەر کە دژی یەکێتی سۆڤیەت شەڕی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەوروپا و ڕژێمی کیێف هەوڵدەدەن  ئاهەنگی ٨٠ ساڵەی سەرکەوتن بەسەر ئەڵمانیای نازیدا (ڕۆژی سەرکەوتن لە ٩ی مەی ) بخەنە ژێر کاریگەریەوە . لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا لەسەر ئەم بابەتە بڵاویکردۆتەوە هاتووە: "بازنەی وڵاتانی ئەوروپایی کە لە 9ی مەی دا  بانگهێشتی کیێڤ کراون، هاوتایە لەگەڵ پێکهاتەی هاوپەیمانی هیتلەر کە دژی یەکێتی سۆڤیەت شەڕی کرد". دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەکەدا زیادی کرد: بڕیارەکەی بەرلین بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات باڵیۆزی ڕووسیا و بیلاروس بەشداری لە  ڕێ و ڕەسمی ٨٠ ساڵەی سەرکەوتندا بکەن،  نیشانەی ڕێبازی تۆڵەئەستێنانەی  ئەوروپایە.

سەرپەیڤ