کرێملین: هەر هێرشێکی ئوکراین بەرپەرچ دەدەینەوە
May 06, 2025 16:27 Asia/Tehran
وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە ئاگربەستی سێ ڕۆژە لەجێی خۆیەتی، بەڵام بێتوو کییەف یەک هەنگاوی دنەدەرانە هەڵگرێ، ئەوا وەڵامێکی کوشندەی پێ دەدرێتەوە.
دیمیتری پێسکۆڤ لە وەڵامی ئەوەی کە کاردانەوەی مۆسکۆ چی دەبێت ئەگەر زێلێنسکی ئاگربەسی سێ ڕۆژە قبووڵ نەکات، وتی: دەستپێشخەرییەکەی پوتین بۆ ئاگربەسی کاتی لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا هەر لە جێی خۆیەتی. جەختیشی لەوە کردەوە: ئاگربەسمان دەبێ، بەڵام بێتوو ڕاهاتنێکی بەرامبەر لەلاین ڕژێمی کیێڤەوە نەبینین و پەلاماردرانی پێگەکان یان دام و دەزگاکانمان بەردەوام بێ، ئەوا دەستبەجێ وەڵامێکی گورچکبڕی دەدەینەوە. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین دژایەتی ئەو پێشنیارە دەکات و داوای ئاگربەسێکی لانیکەم ٣٠ ڕۆژ دەکات، پوتینیش ناچێتە ژێر باری ئەم پێشنیارەی زێلێنسکی.