وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: ئۆکرانیا ٤٨٨ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە
May 08, 2025 15:26 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی تا ئیستا ئۆکرانیا ٤٨٨ جار ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردووە
. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئاگربەستی کاتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە جەنگی ئۆکرانیا بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی جەنگی جیهانی دووەم ڕاگەیاند، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی ئۆکرانیا زیاتر لە 488 جار ڕێککەوتنەکەی پێشێلکرد. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەروەها ڕایگەیاند، پێش دەستپێکردنی ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان هەردوولادا، سوپای وڵاتەکەی کۆنترۆڵی ناوچەی ترۆیتسکی دۆنێتسکی کردووە. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، دووجار هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵیانداوە لە ناوچەی کورسکەوە بچنە ناو سنووری ڕووسیا .