پوتین : ڕووسیا هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی بە شێوەی کارێگەر پەرەپێی ئەدات
May 12, 2025 19:30 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە موسکۆ سەرباری بارودۆخی شڵەژاوی نێودەوڵەتی ، هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی بە شێوەی کارێگەر پەرە پی ئەدات.
ڤلادێمیر پوتین لە شازدەهەمین کۆگەی ئابووری نێودەوڵەتی ڕووسیا - جیهانی ئیسلام لە شاری " کازان" وتی ساڵەهایە کە وڵاتی ئێمە میوانداری هاوکاری بەربڵاولەگەڵ وڵاتانی جیهانی ئیسلام بووە و ئەمڕۆ، سەرەڕای هاوکاری دژواری نێودەوڵەتی ، ئێمە هەروا بە شێوەی کارێگەر وبەردەوام پێوەندی ئابووری ،زانستی ، ڕاهینان ، ،مرۆڤ دوستانە ونێودەوڵەتی پەرە پێ ئەدەین . کۆگەی ئابووری نێودەوڵەتی ڕووسیا- جیهانی ئیسلام بە مەبەستی پەرپیدانی هاوکاریە نێودەوڵەتیەکان ، بە تایبەت لە نێوان ڕووسیا ووڵاتانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە شاری کازان خەرێکی بەڕێوەچوونە .